رۆژی 22/1/2019 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه پێكهاتبوو له به‌رێزان د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و مامۆستا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد.
له‌و سه‌ردانه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای دهۆك‌و هه‌ردوو لقی دهۆك‌و زاخۆی یه‌كێتی زانایان‌و باره‌گای لقی لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كاندا وێڕای تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێك، تیشك خراوه‌ته سه‌ر په‌یامی یه‌كێتی زانایان له‌هه‌مبه‌ر ئاینده‌ی كاركردن‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان‌و له‌و روانگه‌شه‌وه رۆڵ‌و پێگه‌ی زانایانی ئایینی به‌تایبه‌ت له‌و سنووره‌و بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و هه‌سته نیشتمانیه به‌رز نرخێندرا.
هه‌روه‌ك ته‌ئكید له‌وه‌ش كرایه‌وه كه یه‌كێتی زانایان ستایشی ئه‌و رۆڵه‌ی مامۆستایانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی‌و سه‌قامگیری كۆمه‌لایه‌تی‌و به‌هێز كردنی گیانی پێكه‌وه‌یی‌و خزمه‌تكردنه ده‌كات.
شایه‌نی وتنه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان عه‌لی ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقی 8ی پارتی‌و سه‌یدا سه‌میان به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی پارێزگای دهۆك و ستافی هه‌ردوو لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان له دهۆك و زاخۆ وێڕای خۆشحاڵیان به‌و سه‌ردانه، دووپاتی پاڵپشتی‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان بۆ كار‌و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرده‌وه.