دوای ئه‌وه‌ی كه‌نالێكی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه حكومه‌ت، وه‌ك ناو زڕاندن كۆمه‌ڵێك له پێشنوێژان‌و وتارخوێنانی ئیسپانیای به تیرۆریست‌و لایه‌نگری رێكخراوی قاعیده ناوبردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵێَك له پێشنوێژ‌و وتارخوێنی وڵاته‌كه، داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆمارده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئه‌ندلوس پرێس)ی ئه‌لیكترۆنی له هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی (تێلی مه‌درید)ی هه‌رێمی مه‌درید، له 8/10 2010 دا، له پڕۆگرامێكی تایبه‌تدا له ژێر ناونیشانی: (12 وتارخوێنی توندڕه‌و) ناوی 12 پێشنوێژ‌و وتارخوێنی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی (مه‌درید، ئیبلشی، به‌رشلۆنه، لیریدا، فیكار) زڕاند‌و، به هانده‌ری تیرۆر‌و لایه‌نگری قاعیده‌ی ناوبردن، ده‌نگی ناڕه‌زایی موسڵمانانی وڵاته‌كه به‌رزبۆوه، به‌تایبه‌تیش وتاربێژان.
شایانی باسه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی رێكخراوه ئیسلامیه‌كانی ئیسپانیا‌و، جالیه‌ی موسڵمانانی وڵاته‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا: وێڕای ئیدانه‌كردنی پڕۆگرام‌و كه‌ناڵه كه، بڕیاریان داوه: به‌فه‌رمی داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن‌و، كه‌ناڵه‌كه‌یش داوای لێبوردن بكات.
|