رۆژی 24/1/2019 به‌رێز كاك نه‌جم به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌ورو به‌ری هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد.
شانده‌كه له لایه‌ن به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كران‌و له دانیشتنێكی دۆستانه باس له په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو پێویستی هه‌ماهه‌نگی پتر بۆ خزمه‌تی ره‌وشی ئایینی له ناوچه‌كه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه باس له رۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی له‌هه‌مبه‌ر پرسه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرا، كه به‌رده‌وام مامۆستایانی ئایینی وه‌ك پێشه‌نگی ئایینی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێنمایی هاوڵاتیان جێ ده‌ستی خزمه‌تیان دیار‌و به‌رچاوو بووه.
جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌رچی له‌توانا دایه بۆ خزمه‌تی مزگه‌وت‌و مامۆستایانی ئایینی كاری بۆ بكرێت‌و به‌هه‌مووان دۆخه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت.