ئه‌مرۆ 4ی 2ی 2019 له مه‌راسیمێكی شایسته‌و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كان، رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزێكی نوێی په‌خش‌و به‌نامه‌كانی خۆی ده‌ست پێكرده‌وه.
ئه‌و ده‌سپێكه نوێیه‌ی رادیۆی ده‌نگی زانایان له‌دوای كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانه‌وه دێت، كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆكاری ته‌كنیكی‌و به‌مه‌به‌ستی پێشخستن‌و بره‌ودان به به‌رنامه‌كان په‌خشه‌كه‌ی وه‌ستابوو، خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی مۆمی نۆساڵه‌ی ته‌مه‌نی په‌خشی خۆی خسته خزمه‌تی بیسه‌ران‌و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
له لێدوانێكی بۆ سایتی زانایان مامۆستا ته‌یب زیاره‌تی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی زانایان گوتی: وێڕای پیرۆزباییمان له بیسه‌ران‌و دۆستانمان‌و ده‌ستخۆشی بۆ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رجه‌م پێشكه‌شكاران توانیمان به پلان‌و به‌رنامه‌و خشته‌یه‌كی تازه‌وه رادیۆی ده‌نگی زانایان بكه‌وێته‌وه كار‌و له‌خزمه‌ت موسڵمانان بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌رنامه‌كان به ستایل‌و شێوازێكی تازه‌و به پێی خواستی دۆخه‌و بیسه‌رانمان دارشتووه‌و هه‌وڵمان داوه گۆڕانكاری جددی بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی پێشخستن‌و بایه‌خدان به به‌رنامه‌كانی ئایینی‌و رۆشنبیری رادیۆكه‌مان.
شیاوی باسه رادیۆی ده‌نگی زانایان له 4ی2ی 2011 دامه‌زراوه‌و له‌سه‌ر فریكوێنسی 90.3 FM په‌خش‌و به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات‌و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی گرنگی ئایینی‌و رۆشنبیری‌و مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت‌و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و تۆماركراو له‌خزمه‌تی بیسه‌رانی دایه.