ئه‌مرۆ چوارشه‌مه ٦/۲/۲۰۱۹ شاندێكى باڵاى رێكخراوى يه‌كێتى مامۆستايانى كورستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و د. مه‌هدی شێخ مه‌مودی ئەندامی سکرتاریەت؛ سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانيان كرد‌و، به گه‌رميه‌وه له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵى به‌رپرسى په‌يوه‌نديه‌كان پێشوازيان لێكرا.
له دانيشتنێكدا، كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ وێڕاى داکۆکیکردن لە گرنگی پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگيەکانی نێوان زانایانى ئايينى و مامۆستایان، رۆلی گرنکی هەردولا لەم قۆناغەدا باسى لێوه‌كرا.