ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7/2/2019 به‌مه‌به‌ستی روون كردنه‌وه‌و خستنه رووی هه‌ردوو روانگه‌ی شه‌رعی‌و یاسایی بۆ نه‌هێشتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له هه‌رێمی كوردستان سیمینارێكی تایبه‌ت له هۆڵی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌رێوه چوو.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌كادیمی و یاساناس‌و قوتابیان، كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سیمینارێكی تایبه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (روودانی تاوان.. هۆكارو چاره‌سه‌ر) بۆ هه‌ردوو به‌رێزان د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێم رێكخست.
له‌و سیمیناره‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بابه‌تێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا هه‌ڵوێستی ئیسلام‌و تێڕوانینی شه‌رعی له‌و باره‌وه روون كردنه‌وه‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ی سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی تاوان خسته روو.
له به‌شێكی تری سیمیناره‌كه سه‌رۆكی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئێستا تاوان‌و سه‌رپێیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه رووی له زیادی كردووه‌و پێویستی به‌هه‌وڵی زیاتر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یه به‌تایبه‌ت له رێی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ رێژه‌ی تاوان له هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئیسلام بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی كۆمه‌ڵگه هاتووه‌و رێنمایی‌و رێسای گرنگی داناوه بۆ تاكه‌كان له‌مه‌ڕ رێگری له‌تاوان‌و سه‌ركێشیه‌كان، ئامانجیش له‌وه وێڕای پابه‌ندی دینداری له پێناو هاتنه دی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام‌و ته‌ندروسته، كه هاوڵاتیان هه‌ست به هێمنی‌و ئاسووده‌یی بكه‌ن‌و نه‌بنه مایه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی بۆ خۆیان‌و ده‌وروبه‌ریان، چونكه چه‌نده‌ی تاوان كه‌م بێت‌و هه‌وڵی نه‌هێشتنی بدرێت هێنده زیاتر ره‌وشی ئارامی كۆمه‌ڵگه‌و دۆخی ئه‌منی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراو و دامه‌زراوتر ده‌بێت.
هه‌ر له میانی سیمیناره‌كه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له هۆكاره‌كانی زۆربوونی تاوان كرد‌و چه‌ندین چاره‌سه‌ریشی له روانگه‌ی شه‌رعیه‌وه خسته روو، بۆ ئه‌و مه‌به‌ست به پێویستی زانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌تایبه‌ت له رووی ئایینی‌و یاساییه‌وه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌وه بۆ هۆشیاری پتری هاوڵاتیان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له هه‌رێمی كوردستان.