به‌هۆی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیانه‌وه یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌رێز شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی
به‌رازی بوون به فه‌رمانی خوای گه‌وره، هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزتانمان بیست، وێڕای هاوخه‌می به‌ناوی خۆمان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابت‌و خانه‌واده‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین.
له‌خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و ئارامی‌و دڵنه‌واییش به خانه‌واده‌ی جه‌نابتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9ی2ی2019