رۆژی 22ی2ی2019 له وتاری كۆتایی كۆنفرانسی دابڕان (ئایین بۆ تاك‌و دیموكراسی بۆ هه‌مووان) مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمه‌كه له‌نێو قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو مامۆستای دیاری ئایینی شاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشیان له كار‌و به‌رنامه‌ی پلاتفۆڕكه كردووه.
له‌و باره‌وه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی‌و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری روونكردنه‌وه له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیه‌كه‌م شه‌خسی بووه‌و ته‌عبیر له یه‌كێتی زانایان ناكات مه‌به‌ستیشم ئه‌وه بووه، ئاراسته‌ی گوتاره‌كان به شێوه‌یه‌كی جوان رێچكه بگرێت، نه‌ك بۆ دژایه‌تی ئیسلام، چونكه قه‌ت مومكین نیه من به سوكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر ئیسلام رازی ببم یان ده‌ستخۆشی بكه‌م.
هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: من وەكو مەلا عومەر سوێری پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێری پایتەخت، ئەوە بۆ ڕای گشتی دەخەمە ڕوو كە ئەو قسانەی ئەو بەڕێزە هەڵبەستراوە بە ناوی من و هەرگیز دەستخۆشیم لێی نەكردووە.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی هه‌ردوو روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌رێزان
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌لا به‌ختیار په‌یوه‌ندیه‌كی شه‌خسی بووه نه‌ك به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه بووبێت، دوای وتاری ئه‌و بووه له ده‌سپێكی پلاتفۆڕمه‌كه زیاتریش بۆ ئه‌وه‌م بوو كه ئاراسته‌ی گوتاره‌كان به ئاراسته‌یه‌كی جوان بێت نه‌ك بۆ لێدان و دژایه‌تی، چونكه قه‌ت مومكین نیه من به سوكایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر ئیسلام رازی ببم یان ده‌ستخۆشی بكه‌م، ئه‌و خۆیشی ده‌ڵێت رای جیاوازمان هه‌بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان، به‌داخه‌وه پرسه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی خراپ لێكدرایه‌وه‌و ره‌خنه‌ی زۆر گیرا، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كانیش بۆ خزمه‌تی ئیسلام بێت من ده‌یخه‌مه سه‌ر سه‌رم.
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی
24/2/2019
رونكردنەوە بۆ ڕای گشتی
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
خوای گەورە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا)
خۆشەویستان دیارە لەو ڕۆژانە بەڕێزێك لە وتارێكی دا ئاماژەی بۆ ناوی من كردووە، گوایە من دەستخۆشیم لێ كردبێت بۆ وتارەكەی كە لە پلاتفۆڕمی دابڕان پێشكەشی كردووە!
من وەكو مەلا عومەر سوێری پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێری پایتەخت، ئەوە بۆ ڕای گشتی دەخەمە ڕوو كە ئەو قسانەی ئەو بەڕێزە هەڵبەستراوە بە ناوی من و هەرگیز دەستخۆشیم لێ ی نەكردووە..
ڕەنگبێت بەرێزیان هەندەك ڕەخنەو پێشنیاری منی بەهەل قۆزی بێتەوە، كە لە بەناو سەلەفیەكانی ئەمڕۆم هەیەو، ڕەخنەو موناقەشەمان بووە. بەڵام بە شێوازی شەرعی و زانستیانە تێبینی و ڕەخنەی برایانەمان بووە..
دووبارەی دەكەمەوە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی و دەستخۆشیم لەسەر وتارەكەی لەم بەڕێزە نەبووە، وە ئەوەی بەناوی من وتراوە دوورە لە ڕاستی.
م. ملا عومەر سوێری
2019/2/24