دوێنی 23ی2ی2019 مامۆستا مه‌لا عوبێد عبدالله خه‌له‌كانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی خه‌له‌كان كۆچی دوایی كرد، به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌ی هاوخه‌می ئاراسته‌ی زانایان‌و خانه‌واده‌ی مامۆستای مه‌رحوم ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَيٰ نَحْبَهُ ومِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ومَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
زانایانی ئاینی به رێز‌و قه در گران
خانه‌واده‌ی به‌رێزی ماموستا مه‌لا عوبێد عبدالله خه‌له‌كانی
به‌رازی بوون به فه‌رمانی خوای گه‌وره، هه‌واڵی كۆچی دوایی ماموستا مه‌لا عوبێد عبدالله خه‌له‌كانی پێگه‌یشت ، وێڕای هاوخه‌می به‌ناوی خۆمان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانایان و خانه‌واده‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین.
له‌خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و ئارامی‌و دڵنه‌واییش به خانه‌واده‌ی جه‌نابتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
24- 2 - 2019