دوێنێ سێشه‌ممه 26ی2ی2019 مه‌راسیمی ده‌رچووانی خولی پێنجه‌می په‌یمانگای كوردستان بۆ شیاندن‌و راهێنانی وتاربێژان له شاری هه‌ولێر به‌رێوه چوو.
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و د. به‌شیر خلیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی وانه‌بێژ‌و به‌ژداربووانی خوله‌كه ئه‌نجام درا.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له به‌ژداربووان ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ستاف‌و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌یمانگا كرد‌و هیوای خواست به سوود وه‌رگرتن له خوله‌كانی پێشوو بایه‌خی پتر به خوله‌كانی ئاینده بدرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئه‌و په‌یمانگایه بۆته جێگه‌ی ئومێد‌و بایه‌خی زۆر بۆ زیاتر په‌ره‌دان به ره‌وشی زانستی‌و خزمه‌تی وتاربێژان، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌تایبه‌ت وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف زیاتر بایه‌خ به‌و په‌یمانگایه بدات‌و به به‌رنامه‌و شێوازی تایبه‌ت تر‌و به‌رفراوانتر پاڵپشتی بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێویسته مامۆستایانی ئایینی ئه‌و هه‌له به‌ده‌رفه‌ت بزانن بۆ زیاتر گرنگی دان به بابه‌ته زانستی‌و سه‌رده‌میه‌كان‌و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی زانستی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وتاربێژی، هه‌روه‌ك گرنگیشه خۆیان به‌دوور بگرن له فه‌تواو وروژاندنی هه‌ندێ بابه‌ت كه راجیایی زانایانی له‌سه‌ره‌و بۆ سه‌ر مینبه‌ر گونجاو نیه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئه‌ركه مامۆستایانی ئایینی وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی پێشه‌نگ‌و نمونه‌ی خۆراگری‌و پشو درێژی بن له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان‌و ئارامی كۆمه‌ڵگه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی.