ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/2/2019 به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، به ياوه‌رى شاندێك؛ سه‌ردانى يه‌كێتى په‌ڕله‌مانتارانى كوردستانيان كرد و له‌لايه‌ن به‌ڕێز مامۆستا نعمت عبدالله سه‌رۆكى يه‌كێتى په‌ڕله‌مانتاران و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا، پێشوازيان لێكرا.
له دانيشتنێكدا؛ باس له هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوان هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى زانايان و يه‌كێتى په‌ڕله‌مانتاران كرا، به مه‌به‌ستى لێكنزيكبوون و ڕاگۆڕينه‌وه له‌سه‌ر شێوازى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ياساكان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردو رێكخراو كرا.
شايه‌نى باسه؛ هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و دكتۆر حه‌سه‌ن موفتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم و دكتۆر حه‌سه‌ن مرۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا و مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قاديانه‌يى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ ياوه‌رى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان بوون.