ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2019 له نێو باڵه‌خانه‌ى ته‌له‌فزيۆنى زانايان، له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له زانايانى ئايينى و به‌رپرسانى حكومى و حيزبى و په‌ڕله‌مانتاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م پێشكه‌شكار و ستافى ته‌له‌فزيۆن؛ ڕێوڕه‌سمێكى شايسته به بۆنه‌ى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، به خوێندنه‌وه‌ى قوڕئانى پيرۆز ده‌ستيپێكرد، پاشان و تارێك له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان دكتۆر عبدالله گرتكى پێشكه‌شكراو تيايدا وێڕاى پيرۆزبايى وده‌ستخۆشى له ستافى كه‌ناڵى زانايان و پێشكه‌شكاران و ئاماده‌كارانى به‌رنامه‌كان و به‌خێرهێنانى ميوانان؛ جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ڕاگه‌ياندن و بانگه‌وازى ئيسلامى كرده‌وه‌و باسيشى لهپێويستى پاراستنى ناسنامه‌ى سه‌ربه‌خۆيى و بێلايه‌نى كه‌ناڵه‌كه كرده‌وه.
شايانى باسه: كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان؛ كه‌ناڵێكى لۆكاڵييه و زمانحاڵى ڕاگه‌ياندنى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستانه و ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له ژێر درووشمى (خزمه‌تكرنى: خوا، خاك، خه‌ڵك) به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانى به‌رده‌وامه.