له‌ماوه‌ی رابروو به‌شێك له ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كۆمه‌ڵێك بابه‌ت‌و فلم‌و به‌رنامه‌یان په‌خش‌و نمایش كرد، دوایه‌مین ئه‌و پارچه فلمه رووت‌و نه‌شیاوه‌ی كه‌ناڵی نێت تیڤی، كه به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاو قیه‌می كۆمه‌ڵگه‌و داب‌و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واری نه‌ده‌گونجا‌و پێچه‌وانه‌ی رێسا‌و بنه‌ما ئایینی‌و ئه‌خلاقیه‌كان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی 3ی4ی2019ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایان، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرد‌و به‌رنامه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاوی له‌پێناو پاراستنی چوارچێوه ئایینی‌و ئه‌خلاقیه‌كانی گه‌لی كوردی به‌پێویست زانی.
یه‌كێتی زانایان وێڕای نیگه‌رانی له‌و دۆخه‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هه‌وڵی جدی داوه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه، به‌تایبه‌ت له رێی داواكاری گشتی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و وه‌زراه‌تی رۆشنبیری له گفتوگۆوی په‌یوه‌ست‌و پێویست دابوونه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری ته‌واو ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه بگیرێ‌و رێگه نه‌درێت هیچ كه‌ناڵێك شتی له‌م جۆره بڵاو بكاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ به‌های ئایینی‌و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌مان نه‌گونجێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.
یه‌كێتی زانایان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه ئاسمانی‌و لۆكاڵیه‌كان هه‌یه، كه به به‌رنامه‌و ئاراسته‌یه‌كی دروست‌و ره‌سه‌ن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن‌و هه‌وڵی رۆشنبیركردنی تاكی كورد‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی بده‌ن‌و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و پێشكه‌وتن‌و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و زانست‌و رۆشنبیری بكه‌ن، نه‌ك به ئاراسته‌ی خراپ‌و هه‌وڵی ناشایسته‌و به‌م شێوه هه‌نگاو بنێن.
ئه‌و جۆره ئاراسته‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌شێكی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناپێویست‌و گوماناوی‌و به‌دره‌وشتی‌و نه‌شیاوو نادروست، كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێرو ترازان‌و پێشهاتی نه‌خوازراو ده‌به‌ن‌و، له‌هه‌مان كات كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئاراسته‌یه‌كی نادروسته‌و پێچه‌وانه‌ی عورف‌و یاسا‌و شه‌ریعه‌تیشه.
یه‌كێتی زانایان خوازیاره دووچاری هه‌ڵوێست‌و كاردانه‌وه‌ی پتر نه‌بێت‌و ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه هۆشیارانه‌و به‌رپرسانه‌و پیشه‌ییانه مامه‌ڵه بكه‌ن‌و به‌هاو چوارچێوه ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ر چاوو بگرن‌و شتێك نه‌كه‌ن سومعه‌و سه‌نگی گه‌له‌كه‌مان لكه‌دار بێت.