ئێواره‌ی رۆژى يه‌كشه‌ممه 7/4/ـ2019 کەسایەتی ئاینی وکۆمەڵایەتی قه‌زای چۆمان، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى مام خەلیفە، ناسراو به مه‌لا ئه‌حمه‌دی وه‌ردی؛ بەنەخۆشی كۆچی دواييکرد.
مامۆستاى خوالێخوشبوو لە ساڵانی حەفتاکانەوە،به به‌رده‌وام له خزمه‌ت مزگه‌وت و پرسه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى ناوچه‌كه‌ى بووه‌و له‌ده‌ستدانى كه‌لێنێكى گه‌وره‌يه و خه‌مێكى گرانه.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌ین و له خوای گه‌وره داواکارین سه‌بووری خۆی به‌سه‌ریاندا ببارێنێت، مامۆستاى به‌ڕێزيش بخاته ژێر ره‌حم و میهره‌بانی خۆی.
إنا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ