دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین—گه‌رمیان
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ‌شه‌مه ڕێكه‌وتی 19/10/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبون له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوا‌و، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێش نوێژ‌و وتار خوێنێك، به‌شداریان كرد له‌و ئێواره سیمیناره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یام له‌شاری كه‌لار، كه به هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆڵیسی گه‌رمیان، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی و ئاسایشی شار‌و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیش‌و كاره‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان له هۆڵی بۆنه‌كانی قه‌زای كه‌لار سازیدابوو.
له‌و سیمیناره‌دا كه به‌ڕێزان عه‌مید موحه‌مه‌د حاجی فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی گه‌رمیان‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌لار‌و، نوێنه‌رانی ڕێكخراوه پیشه‌یی‌و، جه‌ماوه‌رییه‌كانی سنوره‌كه‌و، كه‌سایه‌تی‌و، پیاوماقوڵان‌و، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو، به‌رپرسی ده‌زگا حیزبی‌و حوكومیه‌كان ئاماده‌ی بوون، به تێروته‌سه‌لی باسی ڕه‌وشی ئه‌منی شار كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان داوای له ئاماده‌بوان كرد كه به ڕۆحیه‌تێكی به‌ر پرسیارێتیه‌وه ئاگایان له جموجۆڵه ئه‌منیه‌كان بێت، وه هاوكاری‌و یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانی پۆلیس بن‌و، هه‌موومان ده‌ست له ده‌ست‌و یارمه‌تی له خوا ئارامی‌و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌ندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له وته‌یه‌كدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه سوپاس‌و ده‌ستخۆشانه‌ی ئاراسته‌ی برایانی پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد، كه ماندوونه‌ناسانه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئارامی شاریان پاراستوه‌و، نه‌یانهێشتوه هیچ گرژی‌و ئاڵۆزیه‌ك ڕوبه‌روی ئه‌منی شاره‌كه ببێته‌وه. ئه‌وه‌یشی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه كه زانایانی ئاینی هه‌میشه له ڕابردو و ئێستایشدا، له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان‌و كۆڕوكۆبونه‌وه ئاینیه‌كانه‌وه، هه‌میشه ئامۆژگاریكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوون‌و، ئاراسته‌یان كردوون له پێناوپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا‌و، له داهاتوشدا به هه‌مان ڕۆحیه‌ته‌وه درێژه به‌وبواره ده‌ده‌ن. پاشان پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ برایانی پۆلیس و به‌رپرسان كرد له‌كاتی چه‌سپاندنی یاسادا دادپه‌روه‌ری له‌یادنه‌كه‌ن و به‌یه‌كسانی و بۆ هه‌موكه‌س وه‌ك یه‌ك یاسا سه‌روه‌ركه‌ن. پاشان ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕوو، به ته‌واوی وه‌ڵامی ئاماده‌بوان درایه‌وه. شایانی ئاماژه پێدان سیمیناره‌كه زیاتر له 1.5 كاتژمێری خایاند.
|