سەرلەبەیانی ڕۆژى شەممە ۲۰۱۹/٤/۲۰ ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان، بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا نجم ا‌لدین بەرپرسی ناوچەو کارگێڕانی هەردو لق وناوچەو ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی سنورەکە؛ هەستا بەسازدانی کۆڕێک بۆبەڕێز پڕۆفیسۆر( دکتۆر خالد محمد صالح ) لەژێر ناونیشانی: (نەیارانی سوننەت لەبەرگی قورئانی بووندا).
ئه‌مه‌و كۆڕگێڕ به تێر و ته‌سه‌لى باسى له مه‌ترسيه‌كانى نه‌ياران و ڕه‌تكه‌ره‌وان‌ى سووننه‌ت و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا كرد –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- و به وردى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و ڕێگه و په‌رده و ناوانه‌ى، كه تيايدا خۆيان له‌و پێناوه‌دا حه‌شارده‌ده‌ن، پاش ته‌واوبوونى كۆڕه‌كه‌ش، ئامادەبوان ڕاو سەرنج و پرسياره‌كانيان لەسەر بابەتەکە خستە ڕوو.
له‌لايه‌كيتر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۱۹/٤/۲۱ لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان؛ پێشوازيكرد له شاندێکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، کەپێکهاتبو لەبەڕێزان: مامۆستا فه‌رهاد قادر جێگری سەرۆک و مامۆستا شیلان صدیق لێپرسراوی پەیوەندیەکان و کاک عاصی فایه‌ق لێپرسراوی کارگێڕی و دارایی.
ئه‌مه‌و لەلایەن بەڕێزان مامۆستا مه‌لا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا مه‌لا فه‌لاح کارگێڕی لق و مامۆستا صدیق و مامۆستا عبدالوهاب و مامۆستافایق ئەندامانی لیژنەی فتوای لق و مامۆستا صلاح ا‌لدین بەرپرسی ناوچەی سیروان بەگەرمی پێشوازیان لێ‌کرا.
لەدانیشتنێکدا، كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ شاندى ميوان، وێڕاى ئاڕاسته‌كردنى پيرۆزبايى له ستافى نوێى لق؛ هەماهەنگی نێوان تۆڕی ڕێکخراوەکان و زانایان باىسى لێوه‌کرا، به مه‌به‌ستى خزمەتكردنی زياترى هاو وڵاتیان و شارەکە .