رۆژى دووشه‌ممه 2019/4/22 لە گوندی گردیماوانی دەڤەری زرارەتی، سەر بە پارێزگای هەولیر؛ ئاهەنگی بەخشینی بروانامەی زانستی بەرێوەچوو، کە تيايدا ئیجازه به‌خشرا به مامۆستا عیماد قادر گۆران، لەلایەن مامۆستا مەلا یەحیا مەلا بیلال.
ئەمەو ئاهه‌نگەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، پاشان مامۆستای ئیجازەدەر لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، ئینجا له‌لايه‌ن مامۆستا مه‌لا تاهیر بەحرکەیی وتارێک پیشکەشکراو تيايدا باسی لەگەورەیی زانست و زانستى شه‌رعى کرد، پاشان باسی له خانەوادەی مامۆستا مەلا یەحیا كرد، کە سه‌رده‌مانێكى زۆره له خزمەتی زانستى شه‌رعيدان.
دواتر به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ وته‌يه‌کی پێشکەشکردو تيايدا باسی لە گرنگی منداڵ و وه‌چه‌ى ساڵح کرد، به تایبەت بۆ مامۆستايانى ئايينى، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی و جێگه‌ى باوكيان و مامۆستا مه‌لا یەحیای موجيزى بە نموونە هێناوە، کە مامۆستا مه‌لا بیلالی باوکی نه‌خۆشە و مامۆستا مه‌لا یەحیا شوێنەکەی گرتۆتەوەو وانەکان دەلیتەوەو ئیجازە دەدات.
لەبەشێکی ديكه‌ی وته‌کانیدا، به‌ڕێزيان گوتی: مامۆستایانی کورد هیچ کەمتر نەبوونە لە مەلای عەرەب، کە ئەوان زانایانی خۆیان دەردەخەن، بەلام حکومەتی ئێمە لەوە کەمتەرخەمبووە، کە مامۆستای کوردی وەک پیویست دەرنەخستووە. هه‌روه‌ها پشتگیری یەکێتی زانایانی بۆ حوجرەو مامۆستایانی ئایینی دەربری.
ئینجا مامۆستا مەلا صبغة الله کوری مامۆستا عبدالجباری زەرگەزەوی، وتەیەکى بەناوی مامۆستایانی دەڤەری زرارەتی پیشکەشکردو داوای لە وەزارەتی ئەوقاف کرد، کە کار ئاسانی بکەن بۆ ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێ تەدریس بکەن وحوجرە دابنێن.
لە کۆتاييشدا مامۆستا مەلا جاسم کەرکوکی، له وتارێکدا باسی لە گرینگی زانست کرد بۆ مرۆڤ، هەروەها باسی لەچەند زانایانەکی کورد کرد، کە چەند تامەزرۆ بوون بۆ وەرگرتنی زانست، پاشان ئاهه‌نگەکە بەچەند سرودو تەواشیحێکی ئایینی کۆتایی هات.
شايانى باسه: هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جەلال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و مامۆستا مه‌لا دلشاد گەلالی ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یاوەری سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان بوون.