یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ ناوه‌ندی هه‌ولێری پارتی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/10/2010 : 12:47:21
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولیًر:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 18 / 10 /2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌گای لق به‌ ئاماده‌بوونی كارگێڕو، ئه‌ندامانی لق، پێشوازی له‌ به‌ڕێز محمد كامه‌لا به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕێكخستنی هه‌ولێری پارتی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان‌و، شاندێكی یاوه‌ری كرد.

سه‌ره‌تا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌خێر هاتنێكی گه‌رمی شانده‌كه‌ی كرد‌و، دواتر تیشكی خسته‌ سه‌ر گه‌وره‌یی‌و، پیرۆزی چینی كرێكاران له‌ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو كاتێك ئاینی ئیسلام به‌چین و توێژێكی گرنگ‌و، پێویست هه‌ژماریان ده‌كات‌و، به‌ چاوی ڕێزو عیززه‌ته‌وه‌ سه‌یریان ده‌كات.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ محمد كامه‌لا به‌رپرسی ناوه‌ند، به‌ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری، زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كرد، بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌و، ئاماژه‌شی به‌ڕۆلی مامۆستایانی ئاینی كرد، له‌هه‌مبه‌ر هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌رحه‌ق به‌ڕێزو قه‌دری چینی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌ران.