ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی4ی2019 به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوو روونی پتری مامۆستایانی ئایینی‌و رۆڵ‌و پێگه‌یان له خزمه‌تی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی سیمینارێك به‌رێوه چوو.
به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ئاینی‌و دام‌و ده‌زگاكانی حزبی‌و حكومی‌و ڕیش سپی‌و پیاو ماقولانی سیده‌كان، ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان مامۆستا ئیحسان چه‌له‌بی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و زیاتر لێك نزیك بونه‌وه سیمینارێكی سازكرد بۆ مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ری برادۆست له لایه‌ن به‌ڕێز( م مه‌لا مه‌حمود گڵاڵی) پێشكه‌ش كرا به ناونیشانی( پێگه‌و ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی له شه‌ریعه‌ت و هزر و بیری نه‌ته‌وه‌ی) دا خودا پاداشتی بداته‌وه‌و ده‌ستی خۆشی لێ ده‌كه‌ین. هه‌ر له سمیناره‌كه‌دا به‌شێك له كارگێڕانی لقی سۆرانی یه‌كیتی زانایان ئاماده بوون.
شیاوی باسه ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان مامۆستا ئیحسان چه‌له‌بی ده‌كات، بۆ ئه‌و پاڵپشتی‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه بۆ ڕێكخستن‌و به‌ڕێوه‌چونی سمیناره‌كه ئه‌نجامی داوه.