دوێنى پێنجشه‌ممه 2/5/2019 به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان زانايان، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى ناوچه‌كه؛ لقى شه‌قڵاوه‌ى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى شايسته‌دا؛ كۆتاييهێنا به‌خولێكى زانستى، كه له ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوودا، بۆ وتارخوێنان و پێشنوێژانى شه‌قڵاوه‌و ده‌وروبه‌رى كردبوويه‌وه.
ئه‌مه‌و به درێژايى ماوه‌ى خوله‌كه‌دا، چه‌ندين بابه‌تى زانستى و ڕۆشنبيرى گشتى و فيقهى سه‌رده‌ميانه پێشكه‌شكراوه، به‌سه‌رپه‌رشتى زانايانى پسپۆڕ و لێهاتو، كه بوه‌ته مايه‌ى سه‌رنج و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زياترى وتاربێژان و پێشنوێژانى به‌شداربوو.
شايانى باسه: له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، له وته‌كيدا به‌م بۆنه‌يه‌وه؛ وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى بۆ لقى شه‌قڵاوه و مامۆستا‌و وتاربێژانى به‌شداربوو، باسى له‌گرنگى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م جۆره خولانه‌كرد و هيواى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.