له‌پێناو زیاتر به‌رچاو روونی مامۆستایانی ئایینی‌و هۆشیاری زیاتری رۆژوه‌وانان، یه‌كێتی زانایان هه‌ڵسا به چاپكردنی په‌رتوكێك به‌ناوی ( توێشووی ره‌مه‌زان- كۆمه‌ڵێك وتار‌و فه‌توای تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زان) به چاپ گه‌یاند.
له‌و كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك وتاری په‌یوه‌ست به گهورهییو چۆنیه‌تی پێشوازی‌و ئهحكامهكانو حیكمهتو فه‌لسه‌فه‌ی رۆژوو گه‌وره‌یی بهخشینو كاته ئاڵتونیه‌كانی ئه‌و مانگه‌ی تێدایه، له‌هه‌مان كات سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌توایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای له‌خۆ گرتووه، كه باس له‌و پرسیار‌و پێشهاتو ئه‌حكامه تایبه‌تانه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دهكاتو زۆر جار بوونه‌ته جێی مشت‌ومڕ له ناو كۆمه‌ڵگه.
به‌و ئومێده‌ی ئه‌م كتابه ببێته جێی رهمهزاندیو كارئاسانی بۆ مامۆستایانی ئایینی‌و گه‌یاندنی خزمه‌تێك به مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان.