ئه‌مرۆ شه‌ممه 4/5/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان یه‌كه‌مین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه چوو.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر بۆ رێكخستن‌و به‌ره‌و پێشبردن‌و خستنه‌رووی ستراتیژ‌و رێنمایی‌و ئامانجه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان بوو، كه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی ناو یه‌كێتی زانایان ده‌یه‌وێ خزمه‌ت‌و هه‌وڵه‌كانی له پێناو كاری رێكخراوه‌یی‌و پیشه‌یی‌و زانایانی ئایینی درێژه پێ بدات.
له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، تیشكی خسته له‌سه‌ر گرنگی‌و پێگه‌ی راگه‌یان به‌گشتی‌و راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی‌و به پێویستی زانی راگه‌یاندنی لقه‌كان ئاوێنه‌یه‌كی جوانی كار‌و چالاكی‌و ناساندنی پێگه‌ی زانایان‌و گه‌یاندنی په‌یام‌و خزمه‌ته‌كانی زانایان بن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: ئێمه ئامانجمان خزمه‌ت كردنی ئایینی ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه، له‌و پێناوه ده‌بێ راگه‌یاندنی ئێمه هه‌ڵگری په‌یامێكی راسته‌قینه‌و پیشه‌یی‌و ئامانجدارو به هه‌ڵوێست‌و دڵسۆزانه بێت، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئایین په‌روه‌ری‌و نیشتماندۆستی خزمه‌ت بكات.
هه‌روه‌ك گوتیشی: ئه‌ركه هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیم هاوكارو هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جوانترین‌و زۆرترین خزمه‌ت به زانایان بكه‌ین‌و پێگه‌و خزمه‌ته‌كانیان به‌رز بنرخێنین.
دواتر مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسیی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ست‌و گرنگی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و ئامانج‌و ستراتیژ‌و شێوازی به‌رێوه‌بردنی كاری راگه‌یاندنی لقه‌كانی خسته‌روو، ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد، كه پێویسته له كاری پیشه‌یی‌و راگه‌یاندن ره‌چاو بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌ژداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رنج‌و پێشنیار‌و گفتوگۆی تایبه‌ته‌وه، پرسه‌كه‌یان تاوتوێ كرد‌و به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م دیداره تایبه‌ته شرۆڤه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كاری راگه‌یاندن‌و ئه‌ركی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقه‌كان كرا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان راگه‌یاندنێكی ئۆرگانیه‌و ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پیشه‌یی‌و ئامانجه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و به هه‌ستیاری‌و په‌یامداری ئاراسته بكرێت‌و هه‌مووان هاوكار بن له ناساندنی زانایان‌و به‌رهه‌مه‌كانیان‌و ناردنی بابه‌ت‌و هه‌واڵ‌و سازكردنی دیمانه‌و وتاری ئایینی به‌ده‌نگ‌و ره‌نگ‌و گه‌یاندنی به‌یاننامه‌و فه‌تواكانی یه‌كێتی زانایان به ته‌واوی مامۆستایانی ئایینیه‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیار وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیك به‌پێی نوسراوی فه‌رمی كۆمه‌ڵێك رێنمایی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پێشخستن‌و یه‌كخستنی راگه‌یاندنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان ئاگادار بكرێنه‌وه.