رۆژی 8ی5ی2019 لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به به‌ژداری به‌رپرس‌و كارگێڕانی لق‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان ئه‌نجامدا.
دكتۆر عبدالله ئاكره‌یی به‌رپرسی لقی ئاكرێ له‌و كۆبوونه‌وه باسی له ره‌وشی زانایان‌و پێویستی كۆی ئه‌و رێنمایی‌و نوسراو و فه‌تواو به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان كرد‌و به پێویستی زانی مامۆستایان لێی ئاگادار بن، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك پرس‌و بابه‌تی تر قسه‌و باسی له‌سه‌ر كرا.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه ستافی لقی ئاكرێ به پێویستی زانایانی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی‌و زیاتر رێزگرتن له مانگی ره‌مه‌زان سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ئاكرێ‌و لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
وێڕای پێشوازیان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌رێزان سه‌یدا مازن قائیمقامی ئاكرێ‌و صه‌باح بیتو الله به‌رپرسی لقی نۆی پارتی، تیشك خرایه سه‌ر رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و به‌تایبه‌ت له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ك زانایان ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته دام‌و ده‌زگا حزبی‌و حكومیه‌كان له رێی رێنمایی‌و ره‌چاوكردنی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه زیاتر رێز له مانگی ره‌مه‌زان بگرن‌و.
هه‌ر له دانیشتنه‌كان كۆمه‌ڵێك پرس‌و پێشهاتی تر گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.