رۆژی 13ی5ی2019 كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نه‌زمی حزوری‌و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كران.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین وێڕای پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له كوردستان‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پاڵپشتی‌و په‌یوه‌نده‌یه دێرینه‌ی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ك سوپاسی حكومه‌ت‌و گه‌لی كوردستانیشی كرد، كه هاوخه‌م‌و یارمه‌تیده‌ری لێقه‌وماوان بوونه‌و خزمه‌تی شایسته‌یان پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كردووه‌و، نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یان له هه‌رێم دامه‌زراندووه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه باس له دۆخی ئێستای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كرا‌و كۆمه‌ڵێك پرس‌و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێسته‌یان له‌باره‌وه كرا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه د.عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه، ته‌ئكیدی له هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌و هیوای خواست گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بگاته كه‌ناری ئارامی‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ناهه‌مواره‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێنێ.