پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه پرسی باڵا پۆشی ورژێنراوه، كه بابه‌تێكی جێگیری شه‌ریعه‌ت‌و هه‌ست‌و سۆزی موسڵمانانیان بریندار كرد. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ی بۆ موسڵمانان ڕاگه‌یاند:
یه‌كه‌م: پرسی باڵا پۆشی‌و داپۆشینی پرچ‌و جه‌سته له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه بابه‌تێكی جێگیره‌و له‌و بابه‌تانه‌یه كه زانایان پێی ده‌ڵێن (معلوم من الدين بالضرورة) واتا : له ئایندا به ئاشكرا‌و بێ دو دڵی زانراوه، وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیسلامیه‌تیه‌وه‌و به درێژایی مێژوی 1440 ساڵه‌ی ئیسلام كۆ ده‌نگی له‌سه‌ره‌و به ده‌یان به‌ڵگه‌و ده‌قی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) رونمان كردۆته‌وه.
دووه‌م: هۆشیاری ده‌ده‌ینه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا به‌كاره‌كانه‌و ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیه ئێمه وه‌ك هه‌ستان به‌به‌رپرسیاره‌تی ئاینی خۆمان له‌كاتی دووباره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه ناچار ده‌بین په‌نا ببه‌ین بۆ دادگا و یاسا بۆ ڕاگرتن و سزادانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه.
سێیه‌م: داوا له ماموستایان‌و پسپۆرانی ئاینی به‌رێز ده‌كه‌ین كه له‌تێوه‌گلان له‌و بابه‌ت‌و پرسانه‌ی له‌ئاینی پیرۆزی پیرۆزی ئیسلام ڕون و ئاشكرا‌و كۆده‌نگی گشتی زانایان و مه‌زهه‌به باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئیسلامی له‌سه‌ره‌و خۆیان نه‌كه‌نه كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌رزانی هه‌ندێك له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن كه له ته‌وه‌ری دووهه‌می ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه به‌درێژی ئاماژه‌مان پێ كردووه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی فه‌توایه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26519