بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوەشی ئایینی دەڤەری سۆران دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی کرد لەگەل دکتۆر پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقاف و فەرمانبەران کۆبوویەوە، وێڕایی بەخێر هێنان لەلایەن بەرێوەبەری ئەوقاف، پوختەیەكی لەسەر كارو بەرنامەكانی بەرێوەبەرایەتیەکە پێشکەش کرد، ئینجا لای خۆیەوەیەوە بەڕێز وەزیری ئەوقاف باسی بەرنامە و سیاسەت و هێلە گشتی یەكانی وەزارەتی ئەوقاف کرد بۆ خزمەتکردنی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی،
دواتر بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقاف سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کرد، بە گەرمی لەلایەن ستافی لق و مامۆستایانی ئایینی پێشوازیان لێکرا وەزیری ئەوقاف رۆلی مامۆستایانی ئایینی لە خزمەتكردنی ئایینی ئیسلام و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە بواری نەتەوەیی و نیشتیمانی دا بەرز نرخاند.