له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئوسقوفی كڵێساكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕِاست، كه رۆژی شه‌ممه 23/10/2010 له ڤاتیكان به رێوه‌چوو، كۆمه‌ڵه‌ی ئوسقوفه‌كان داوای له ئیسڕائیل كرد: كه چیتر به گومانی ته‌وڕات‌و، گه‌لی هه‌ڵبژێردراو-كه مه‌به‌ستیان پێی جوله‌كه‌یه- كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون له قودس‌و كه‌ناری رۆژئاوا دروست نه‌كه‌ن‌و، داوایشیان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه داگیركاریه‌كان بوه‌ستێنن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی خایاند، كۆمه‌ڵه‌ی (سینۆد) هیوای خواست: كه ئیتر خه‌ونی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلی‌و فه‌له‌ستینی ببێته راستی‌و، چیتر خه‌ڵك له سه‌ر زێدی خۆی وه‌ده‌رنه‌نرێ.
له كۆتایی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا هاتووه: سته‌م كردن له خاك‌و خه‌ڵك به به‌كارهێنانی ده‌قی لاهوتی‌و ته‌وڕاتی، خۆی له خۆیدا سته‌مه‌و خوا قه‌بوڵی ناكات.
شایانی باسه: له‌وه‌وته‌ی ساڵی 1967 ه‌وه، به‌هۆی داگیركاری ئیسڕائیله‌وه بۆ خاكی فه‌له‌ستین، خه‌ڵكی ناوچه‌كه دووچاری ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه‌و، جوله‌كه‌یش وێڕای ناڕه‌زایی نێو ده‌وڵه‌تی رۆژ به رۆژ كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی جوله‌كه بونیاد ده‌نێ‌و، بێ گوێدانه هه‌ست‌و بۆچوونی هه‌ریه‌ك له ئاینی موسڵمانان‌و، كریستیانه‌كانی وڵاته‌كه.
|