ئه‌مڕۆ 21ی5ی2019 باوكی هاوكارو برای به‌رێزمان (د. جعفر گوانی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خولی پێنجه‌می یه‌كێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، به‌و بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی به‌رێزیان‌و خانه‌واده‌و كه‌س‌و كاری ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خانه‌واده‌و برای به‌رێزمان د. جه‌عفه‌ر گوانی
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مام (نه‌جمه‌دین علی) باوكی به‌رێزتانمان پێگه‌یشت‌و خه‌فه‌تباری كردین، له‌دڵمانه‌وه هاوخه‌می‌و پرسه‌باری خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابت‌و خانه‌واده‌و كه‌س‌و كار‌و خزمان ده‌كه‌ین.
له‌خوای گه‌وره داواكارین ئارامی به ئێوه‌ی به‌رێزو كه‌س‌و كارتان ببه‌خشێت‌و جێگه‌ی باوكی ره‌حمه‌تیتان به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گه‌وره به لوتفی خۆی وه‌به‌ر گه‌وره‌یی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی بخات‌و به ره‌حم و میهره‌بانی خۆی بیگه‌یه‌نێته ره‌زامه‌ندی‌و رێژ ره‌حمه‌ت‌و لێبورده‌یی خۆیه‌وه‌و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
جارێكی تر هاوخه‌می به‌رێزتانین‌و داوای ئه‌جرو پاداشتی ئه‌و موسیبه‌ته‌تتان بۆ له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
21ی5ی2019