هه‌ردوو لقی قه‌ڵادزێ‌و رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌رفیتره‌و دانی پاره له‌جیاتی قوت، رهنكردنهوهیهكیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی روونكردنه‌وه هاتووه: ئێمه وه‌كو زانایانی ناوچه‌كه له لایه‌ك پشتیوانی فه‌توای ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌كه‌ین و به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ده‌ڵێین بێ دوو دڵی پاره بده‌ن له سه‌رفتره، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره فه‌توا بێ سه‌روبه‌ره تهكفیریانه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری هاتووه: داواكارین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سنورێك بۆ ئه‌وكه‌سانه دابنێت كه ته‌وجیه و فه‌توای كه‌پس له‌ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن و مه‌ڕجه‌عی فه‌توایان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌و لێره‌ش پشێوی دروستده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونركردنهوهكهیه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ڕونكردنهوهی هاوبه‌شی لێژنه‌ی فه‌توای لقی قه‌ڵادزێ و لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی
زانایانی دڵسۆزی دین و گه‌ل و نیشتیمان
له سۆنگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ دین و دونیای خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌پێویستمان زانی به‌م ڕونكردنه‌وه‌یه، په‌یامی زانایانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینتان عهرزبكهین ده‌رباره‌ی سه‌رفتره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان:
یه‌كه‌م: سوپاس بۆ خوا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان له سایه‌ی به‌رقه‌راری ئاسایش و ئارامیدا مانگی ڕه‌مه‌زانیان به‌تاعه‌ت و عیبادهت به‌ڕێكردو، له پێشوازی جه‌ژنیشدا به زه‌كات و سه‌ده‌قه و سه‌رفتره دڵی هه‌ژاران و نه‌دارانیان خۆشكردو، به‌دڵێكی پڕ له هیواوه له پێشوازی جهژنداین بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی زیاتر‌و گه‌ردن ئازادی و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان بكه‌ینه جه‌ژنانه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
دووه‌م: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان كه تاكه مه‌ڕجه‌عی فه‌رمی فه‌توادانه له هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌و فه‌توای ده‌رباره‌ی زه‌كاتی سه‌رفتره بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا به‌به‌ڵگه‌وه باسی له دروستی دانی پاره له‌جیاتی خواردن كرد بۆ سه‌رفتره، هه‌ندێك له‌و به‌ناو مه‌لایانه‌ی كه به‌شێكی زۆریان دامه‌زراویش نین و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی زانستیان زۆر زۆر نزمه كه‌وتنه تانه‌دان له‌گه‌وره زانایان و له فه‌توای ئه‌نجومه‌نی باڵا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك مزگهوتو له‌وتاری جومعه‌دا (مه‌لا؟!) سوێند بخواو ته‌كفیری هه‌مو ئه‌وانه بكات كه ده‌ڵێن دروسته سه‌رفتره به پاره بدرێ!! ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی تێكدانی ئاسایشی ده‌رونی خه‌ڵك و دروستبونی كێشه له زۆر مزگهوتو كۆڕ‌و مه‌جلیس.
سێیه‌م: ئێمه وه‌كو زانایانی ناوچه‌كه له لایه‌ك پشتیوانی فه‌توای ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌كه‌ین و به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ده‌ڵێین بێ دوو دڵی پاره بده‌ن له سه‌رفتره، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره فه‌توا بێ سه‌روبه‌ره تهكفیریانه ده‌كه‌ین‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه فیكری گروپه ته‌كفیری و داعشیهكانه، بۆیه به‌هه‌موو توانهیهكمانهوه ڕووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌و بیره نامۆیه بكه‌ن و ئیجڕائاتی پێویست وه‌رگرن و ڕێگه بگیرێ له بڵاو بوونه‌وه‌ی فیتنه‌ی ته‌كفیر كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی حه‌ڵاڵكردنی خوێن و سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی بێتاوانه.
چواره‌م: داواكارین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سنورێك بۆ ئه‌وكه‌سانه دابنێت كه ته‌وجیه و فه‌توای كه‌پس له‌ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن و مه‌ڕجه‌عی فه‌توایان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌و لێره‌ش پشێوی دروستده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه فه‌وزای فه‌توایه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه و دواجار مه‌ترسیه له سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیمان، چونكه هه‌ر به‌رهه‌می فهتواچیهكانی ده‌ره‌وه بوو كه داعش و هاو وێنه‌كانیان خوێنی پێشمه‌رگه‌و سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی كوردستانیان حهڵاڵكرد!!
پێنجه‌م: ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین به‌شێكی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته سه‌رشان و پێویسته پیشه‌ییانه كاربكات و هیچی تر ڕه‌وت گه‌رایی نه‌كات و ڕێگه خۆش نه‌كات بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه كه نه عیلم و نه كه‌سایه‌تیان هی ئه‌وه نیه ببنه پێشه‌وای خه‌ڵك و بچنه سه‌ر مینبه‌ر، چونكه په‌یامی مزگه‌وت و مینبه‌ر ئاشته‌وایی و ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه. .
له كۆتاییدا: (ؤلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ ؤالْبَصَرَ ؤالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا).
لیژنه‌ی فه‌توای قه‌ڵادزێ- لیژنه‌ی فه‌توای ڕانیه‌ی
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
٢٨ی ڕه‌مه‌زانی ١٤٤٠ ك.
١٢ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٩ ك.
٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ ز