له رۆژی هه‌ینی رابردوو 7ی6ی2019 وتاربێژی به‌ناوبانگی مالیزی له‌كاتی وتار‌و له رۆژی هه‌ینی‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر له مزگه‌وتی بوخاری له ویلایه‌تی قه‌ده‌ح له مالیزیا كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی سپارد.
وتاربێژه‌كه ناوی كو یه‌عقوب كو هاشمه‌و ته‌مه‌نی 68 ساڵ بووه، له‌كاتی وتاردان له‌سه‌ر مینه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و دوای به‌ده‌مه‌وه‌چوون ده‌ركه‌وت كه گیانی سپاردووه، به‌مه‌ش ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه تووشی سه‌رسامی‌و شۆك بوون.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن مسته‌فا غه‌فیفدین، قوتابییه‌كی پێشووی وتاربێژه‌كه به رۆژنامه‌ی سترێت تایمزی مالیزی راگه‌یاندووه: له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كو یه‌عقوب ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئاماده‌بووی وتاری هه‌ینی به‌په‌له هه‌وڵیاندا مامۆستا له‌مردن رزكار بكه‌ن، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه پزیشكان مردنی ناوبراویان راگه‌یاند.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه وان عزیزه وان ئیسماعیل جێگری مه‌حه‌لی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاندو هاوخه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌س‌و كار‌و خانه‌واده‌ی ده‌ربڕی.
له‌م لینكه ده‌توانن چركه ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و وتاربێژه ببینن:
https://www.youtube.com/watch?v=_rahTCB5wZg