مه‌لا سید صد ی‌ق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولیًر:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 22 / 10 / 2010، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری‌و، به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، مامۆستایانی ئاینی‌و، به‌رپرسی دام‌و ده‌زگاكانی حكومی‌و، حیزبی‌و، ڕیش سپی‌و، پیاو ماقوڵانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، به‌شداریان كرد له‌كردنه‌وه‌ی ته‌كیه‌ی شێخ محمد شێخ عبدالكریم داره‌خورمایی، له‌گه‌ڕه‌كی توڕه‌ق له‌شاری هه‌ولێر.
به‌ڕێز به‌رپرسی لق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ یه‌كێك له ڕادیۆ ناوه‌خۆكانی هه‌ولێر، هیوای خواست كردنه‌وه‌ی ته‌كیه‌كان ڕوو له‌زیاد بوون بكات، به‌مه‌به‌ستی زیاترخزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، هه‌وادارانی ته‌ریقه‌ت‌و، پێگه‌یاندنی كه‌ڵه پیاوانی ئاینی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ته‌كیه‌كان به درێژایی ته‌مه‌نیانه‌وه له هه‌ریًمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێر، خزمه‌تێكی به‌رچاویان پێشكه‌ش به میلله‌تی كورد كردووه‌و، ئێستایش به‌رده‌وامن له‌و خزمه‌ته، بۆیه ئێمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره هاریكاری‌و، پشتگیریه‌ك بۆ ته‌كیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌كیانه‌ی كه تازه ده‌كرێنه‌وه.
|