ئه‌مرۆ 18ی6ی2019 له باره‌گای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرا له به‌رێز مامۆستا شوان زاهیر به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه.
ئامانج له‌و سه‌ردان‌و دانیشتنه هه‌ردوو ده‌زگای ئایینی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستایی ئایینی زیاتر بۆ بره‌و دان بوو به كاری هه‌ماهه‌نگی‌و هاوبه‌ش له پرسه په‌یوه‌سته‌كاندا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه جه‌خت له رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی كرایه‌وه، كه هه‌میشه وه‌ك خه‌مخۆرو له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن‌و له‌خزمه‌ت هاوڵاتیانی كوردستان دان.
له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه تیشك خرایه سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وژیانی ئایینی له سنووره‌كه به‌و پێیه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوه یه‌كێكه له‌و شاره ره‌نگینانه‌ی وێڕای موسڵمان چه‌ندین مه‌سیحی له‌و شاره ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانیان نیشان داوه، كه له‌مه‌دا مامۆستایانی ئایینی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.
هه‌وره‌ها چه‌ند پرس‌و بابه‌تێكی تر قسه‌و باسی له‌باره‌وه كرا‌و كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.