له‌ماوه‌ی رابردوو لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایان وێرای ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی و كۆبوونه‌وه، سه‌ردانی زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مرۆ 18ی6ی 2019 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له مامۆستا مه‌لا حه‌مه ئه‌مین كه‌لاری به‌پرسی لق و شێخ نجم ا‌لدین به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قین و مامۆستا مه‌لا مسته‌فا كارگێری ناوچه‌و كاك حاجی جه‌مال سه‌ردانی به‌رێز شێخ ریاز التائی كرد.
له دانیشتنێكی دۆستانه وێڕای هه‌واڵپرسین له باری ته‌ندروستی كه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆش بووه‌و ئێستا باشتره، كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به زانایان و سنووری لقی گه‌رمیان قسه‌و باسی لێوه كرا.