رۆژی 19ی6ی2019 شاندێكی لقی موسڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عبدالخالق زێباری به‌رپرسی لقی موسڵ‌و مامۆستا مه‌لا ناصح زێباری به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق‌و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی لق چه‌ند سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.
له‌و به‌سه‌كردنه‌وه‌یه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له به‌رێز مامۆستا رێبه‌ر نێروه‌یی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی دهۆك‌و به‌رێز مامۆستا سه‌رمه‌د جمیل صالح به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی پارێزگای دهۆك‌و، به‌رێز عه‌لی خه‌لیل به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د رێكانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی جودی‌و به‌رێز محی ا‌لدین به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی لقی 14ی پارتیان كرد.
له‌هه‌ر یه‌ك له‌و دانیشتنانه باسی كۆمه‌ڵێك پرس‌و بابه‌تی سنووره‌كه‌و په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا كرا‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌و خزمه‌تی هاوڵاتیان به‌رز نرخێندرا.