رۆژی 22ی6ی2019 به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان خولێكی دوو رۆژه بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی سنووری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرایه‌وه.
خوله‌كه له لایه‌ن رێكخراوی ( HEARTLAND رێكخراوی لێكۆلەر بۆسەروەری یاسا ASUDA ) به‌هه‌مه‌اهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ناونیشانی (هه‌راسانكردن له‌رێگای ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌رێوه ده‌چێت.
له‌ده‌سپێكی خوله‌كه‌دا به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا گرنگی خوله‌كه‌و پێویستی هۆشیاری له‌مه‌ڕ پرسه‌كه خسته رووِ و هیواس خواست ببێته هه‌نگاوێكی گرنگ‌و جێی ره‌زامه‌ندی مامۆستایانی ئایینی.
له‌به‌شێ:ی تری وتاره‌كه‌ی گوتی: ئێمه به گرنگیه‌وه له رۆڵی زانایانی ئایینی ده‌ڕوانین‌و پێم وایه خزمه‌تی گرنگ‌و گه‌وره پێشكه‌ش به هاوڵاتیان‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دۆخی هه‌نووكه‌ش وا ده‌خوازێ مامۆستایان له كاروانی رۆشنبیری‌و پرسه هاوچه‌رخه‌كان دانه‌بڕێن‌و له‌و جۆره خولانه وێڕای وه‌رگرتنی شاره‌زایی دیدو بۆچوونیش ئالوگۆڕ بكه‌ن بۆ دیاركردنی چاره‌سه‌ری ئاریشه‌كان.