ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/7/2019 كاتژمێر 10ى سه‌ر له به‌يانى، له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز دكتۆر حه‌سه‌ن موفتي سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن؛ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى ئاسايى خۆى ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕاى باسكردن و خستنه‌ڕووى چه‌نده‌ها پرس و بابه‌تى شه‌رعى هه‌نووكه‌يى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك پرسيارى هاوڵاتيان و تاوتوێكردنيان، جه‌ختكرايه‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌ڕێوه‌چوونى خولى تايبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م مامۆستايانى لێژنه فه‌تواكان، له شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم .
له به‌شێكى ديكه‌ى دانيشتنه‌كه‌دا، باس له پێويستى دوانه‌كه‌وتنى فه‌توا و به‌دواداچوونه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵا كرا، له ڕووداو و پێشهاته‌كانى ڕۆژ و په‌يوه‌ندى تۆكمه‌ى نێوان ئه‌نجومه‌ن و لێژنه فه‌رعيه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ ێشخستنى زياترى فه‌توا؛ جه‌ختى له‌سه‌ر كرايه‌وه.
هه‌ر له دانيشتنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌ندا؛ به‌ڕێز دكتۆر عيرفان ڕه‌شيد به وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ده‌ستنيشانكرا، به مه‌به‌ستى شرۆڤه‌كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌توايانه‌ى پێويستيان به ڕوونكردنه‌وه‌ى زياتره بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن.
دواتريش له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ڕێز و ته‌قدير ئاڕاسته‌ى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى زانايان به گشتى و سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى به تايبه‌تى كرا، له‌مه‌ڕ ڕۆلى گرنگيان له لێپێچينه‌وه‌و و به‌دواداچوونى به‌رده‌واميان له‌وانه‌ى به‌ناوى مه‌لايه‌تى و له‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى ئاينه‌وه، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بێرێزيانكرد له ئاست بابه‌ته جێگيرو نه‌گۆڕه‌كانى ئايينى پيرۆزى ئيسلام له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندندا.
شايه‌نى باسه؛ كۆبونه‌وه‌كه زياتر له 3 كاتژمێرى خاياند و بڕياريشدرا كه له‌داهاتوود، به هۆى زۆرى ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ده‌كرێنه‌وه؛ مانگانه دوو جار كۆبوونه‌وه‌ى فراوان به‌ڕێوه‌بچێ.