ئه‌مرۆ 9ی7ی2019 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و به‌رێز د.حسن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواو هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان د.عومه‌ر حسن مرۆو د.عیرفان ره‌شید ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و د.حسن پشده‌ری بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌توای سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌رێوه چوو.
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و له‌چه‌ند خاڵێكدا تیشكی خسته سه‌ر پرسی فه‌تواو ئه‌ركی لێژنه فه‌تواكان له قۆناغی ئێستادا.
له‌و باره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: مه‌به‌ستمان یه‌كخستن‌و رێكخستنه‌وه‌و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتره له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواو لێژنه‌ی فه‌توای هه‌موو لقه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ره‌وشی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به‌و په‌ڕی رێك‌و پێكیه‌وه به‌رێوه ببه‌ین‌و له‌ئه‌نجامی رۆڵی كارای فه‌توا كێشه‌كان له‌هه‌رێم كه‌م بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ستراتیژێكی شایسته‌و زانستی‌و گونجاو بۆ پرسی فه‌توا دابنێین، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری‌و به‌رچاوڕوونی ته‌واو هه‌بێت له فه‌توادان‌و سه‌رجه‌م لێژنه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم‌و له‌چوارچێوه‌یه‌كی زانستی‌و واقعی فه‌توا بده‌ن، هه‌م بتوانین رێگری له فه‌توای نادروست‌و هه‌ره‌مه‌كی‌و فه‌وزه‌وی بكه‌ین.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ده‌بێ لێژنه‌كانی فه‌توا به وردی‌و جددی‌و به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات‌و كێشه‌و ئاریشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ن، وه ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ندی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بن‌و له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژ‌و په‌یڕه‌وی گشتی هه‌نگاو بنێن.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رو خاڵی زانستی‌و پیشه‌یی په‌یوه‌ست به‌فه‌تواو هه‌ستیاری ئه‌دا كردنی خسته ڕوو، ئاماژه‌شی به رۆڵ‌و پێگه‌و كه‌سێتی موفتی كرد له خزمه‌تكردنی ئیسلام‌و موسڵمانان‌و به‌تێروته‌سه‌لی‌و له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی‌و رێساكانی تایبه‌ت به‌فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی باڵای روونكرده‌وه‌و یه‌كهه‌ڵوێستی‌و هه‌ماهه‌نگی له‌و باره‌وه به‌پێویست زانی.
دواتر هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان د. عومه‌ر حسن مرۆو د. عیرفان ره‌شیدو د. حسن پشده‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا چه‌ند سه‌رنج‌و خاڵێكی پێویست‌و په‌یوه‌ستیان له‌و باره‌وه ته‌رح كرد.
له‌دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رپرسی لێژنه فه‌تواكان راو سه‌رنجی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و باره‌وه خسته‌روو و گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌و باره‌وه ئه‌نجام درا.
شایەنی گوتنە یەکێتی زانایان ئەنجومەنی بالای فەتوای هەیە کە لە 13 مامۆستای زانا‌و بەرێزو دیاری ئایینی کوردستان پێک دێت، وە 17 لێژنە فەتوای هەیە کە سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایانن و لە هەموو شارەکانی کوردستان جێدەستیان دیارە لە خزمەتکردنی موسڵمانان و پرس و پێشهاتە ئایینی و نەتەوەیی و هاوچەرخەکان.