رۆژی پێنج شەممە بەرواری ۱۱-۷-۲۰۱۹بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ملا خالید مەلەکی و بەئامادەبونی کارگێڕانی لق لەبارەگای لقی سۆران کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لەم کۆبونەوەکەدا سەرەتا پیرۆزبای خۆیان لەبەڕێز کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگرو وەزیرەبەڕێزەکان کرد.
پاشان باسی ڕێکخستن و چۆنیەتی فەتوای و چارەسەری کێشە کۆمەلایتیەکان کرا دواتر تیشک خرایە سەر ڕۆلی ڕاگەیاندن چالاکیەکان کەڕاگەیاندن لەهەمو پێشهاتەکان دەتوانێ ڕۆلێکی بەرچاو ببینێ دواتر ئەندامانی لق بەسەرنج و پێشنیارەکانیان کۆبونەوەکەیان دەولەمەند ترکرد