ئه‌مرۆ 21ی7ی2019 شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا مه‌لا عماد مه‌لا فائز ئه‌ندامی ئه‌نجومی باڵای فه‌توا‌و مامۆستا شێخ نیاز دێگه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوون‌و بره‌ودان به په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان كرد.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له وه‌زیری تازه‌ی په‌روه‌رده به‌رێز ئالان حه‌مه سه‌عید كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست‌و كۆمه‌ڵێك پێشنیاریشی وه‌ك په‌یامی یه‌كێتی زانایان بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئیسلامی پێ ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له‌وه كرد: كه په‌روه‌رده گرنگ‌و هه‌ستیاره‌و په‌یوه‌سته هه‌ر خێزانێك‌و ئه‌مانه‌تێكه له‌ئه‌ستۆی ئێوه، بۆیه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن به ئه‌زمون وه‌رگرتن له رابردو و بۆچوونی خه‌ڵكی پسپۆڕ ره‌وشه‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن، بەتایبەت بایەخ بە وانەی ئایینی بدرێت و پێداچوونەوە تەواو لەو بوارە بکرێت.
گوتیشی: زۆر گرنگه‌و پێویسته بایه‌خێكی ته‌واو به خوێندنی ئیسلامی‌و قوتابخانه ئیسلامیه‌كان بدرێت‌و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره له‌به‌ر چاوو بگرن‌و، به ستراتیژ‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌تر ئاستی زانستی ئه‌و قوتابخانانه به‌ره‌و باشتر‌و چاكتر به‌رن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: له پێناو پێشخستنی خوێندنی ئیسلامی ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری‌و پاڵپشتیه‌كین‌و هیوامان وایه به‌جددی خه‌می لێ بخۆن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه: ناكرێ له كوردستان له‌په‌نای دژایه‌تی توندڕه‌وی دژایه‌تی هه‌موو ئیسلام بكرێت، وه ناكرێ چیتر بازرگانی به په‌روه‌رده‌وه بكرێت‌و ئاستی خوێندنیش به‌و شێوه بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده سوپاس‌و پێزانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر دڵسۆزی‌و ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی زانایان بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئیسلامی ده‌ربڕی‌و رۆڵی زانایانی له رووی مه‌عنه‌وی‌و پاڵپشتی له پێشخستنی بواری په‌روه‌رده به‌رز نرخاند.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: زۆر پێویستمان به رێنمایی‌و پێشنیاری ئێوه‌یه بۆ باشتر كردنی ره‌وشی خوێندنی ئایینی‌و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه پرۆژه‌و پێشنیاری به‌ڕێزتان له‌به‌رچاو ده‌گرین‌و به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین‌و هه‌رچیه‌ك له‌توانام بێت له به‌ره‌و پێشبردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن درێغی لێ ناكه‌م.