دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌باره‌ت به به‌خشینی ئیمتیازات به ده‌رچووانی خوێندنی ئیسلامی‌و به‌جێهێنانی خواسته‌كانیان‌و وه‌رگیرانیان له كۆلێژه‌كانی دیكه‌ی نزیك له بواری زانسته ئیسلامیه‌كان، خۆشبه‌ختانه به بریارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌شێكی قوتابیانی پۆلی دوازده‌ی قوتابخانه ئیسلامیه‌كان له‌به‌شێك له كۆلێژه‌كانی دیكه وه‌رده‌گیرێن.
بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه له به‌رواری 9ی7ی2019و به ژماره (10123) گشتاندنی پێ كراوه بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم، له بڕگه‌ی شه‌شه‌م كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی ئیسلامی له حه‌وت خاڵدا شێوازی وه‌رگرتنی قوتابیانی روون كردۆته‌وه.
له به‌شێكی رێنماییه‌كان هاتووه كه: یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی قوتابخانه ئیسلامیه‌كان له به‌شی یاسا كۆلێژی یاسا وه‌رده‌گرێن.
له بڕگه‌یه‌كی تری هاتووه: یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م تا پێنجه‌م له به‌شه‌كانی (مێژوو، زمانی عه‌ره‌بی) وه‌رده‌گیرێن به‌مه‌رجێك كۆنمره‌یان له تێكڕای نمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شانه كه‌متر نه‌بێت.
له خاڵێكی دیكه هاتووه: رێژه‌ی سه‌دا پێنجی ده‌رچووانی خوێندنی ئیسلامی له كۆلێژه‌كانی زمان‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان‌و كۆمه‌ڵایه‌تی جگه له جوگرافی وه‌رده‌گیرێن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و نوسراوه: ده‌چووانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 وه 2018-2019 بۆ فاكه‌ڵتی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌هه‌رسێ به‌شه‌كانیه‌وه ده‌چنه ناو پێشبڕكێ‌و به میكانیزمی دارێژراو ناوه‌كانیان ده‌رده‌چێت به‌مه‌رجێك كۆنمره‌یان له 60 كه‌متر نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ده‌چووانی ئاماده‌ییه ئیسلامیه‌كان به سیسته‌می پاڕالێل له به‌شه‌كانی كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان وه‌رده‌گیرێن به‌مه‌رجێك نمره‌یان له 60% كه‌متر نه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه تا ئێستا ده‌رچووانی خوێندنی ئیسلامی ته‌نها له كۆلێژ‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كانی هه‌رێم وه‌رده‌گیران، به‌ڵام به‌هه‌وڵ‌و داوای یه‌كێتی زانایان‌و هاوكاری لایه‌نی په‌وه‌ندار توانرا به‌شێكی ئه‌و ده‌رچووانه له زانكۆكانی تریش وه‌ربگیرێن.