ئه‌مرۆ 23ی7ی2019 شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی‌و تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێك سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز جه‌مال قاسم سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا به گه‌رمیه‌وه پێشوازی كران.
شانده‌كه پێكهاتبوو له به‌رێزان د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی‌و مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ستافی تازه كرد‌و وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن به پێویستی زانی له‌مه‌ڕ پرسه په‌یوه‌سته‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر بایه‌خ به هه‌ماهه‌نگی‌و كاری پێكه‌وه‌یی بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی پێویست ده‌كات بۆچوونی ئیسلام‌و زانایانی ئایینی تێدا وه‌ربگیرێت.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان رۆڵی كارای خۆی ببینێت له‌مه‌ڕ یاساكان‌و چاكسازی‌و باشتركردنی كاری دامه‌زراوه‌یی‌و سیسته‌می به‌رێوه‌بردن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌كه ده‌ربڕی‌و رۆڵی یه‌كێتی زانایان‌و كار‌و هه‌نگاوه‌كانیان له‌پێناو پێشخستنی كوردستان به‌رز نرخاند.