له شاری دیار به‌كری باكوری كوردستان كۆنگره‌یه‌كی زانایانی ئایینی به ناونیشانی (تێرَوانینی زانایانی ئایینی بۆ دۆزی كورد) به‌سترا، كه زانایانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی دیاربه‌كرو بینگۆلو سرتو وان‌و هه‌كاری‌و باتمان‌و شهرناخو قارس تێیدا به‌شداربوون.
له به‌یانی كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك داواكاریان خسته روو، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ خستنه‌گه‌ڕی توانای زیاتر بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و، نهرَێشتنی خوێن له ناو یه‌ك گه‌لداو، هه‌روه‌ها هه‌مواركردن له بنه‌ما یاسایی‌و ده‌ستووریه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی، تا بكرێـه سه‌رۆكایه‌تیه‌كی سهربهخۆو، تێیدا كورسی تایبه‌ت به مه‌زه‌بی شافیعی‌و مه‌زه‌به‌كانی دیكه‌شی تێدا بێت.
|