رۆژی 23ی7ی2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر حسن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و ئاماده بوونی زووربه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌ن دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، دوای خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی ئاماده كرا‌و به‌خێرهاتن‌و پیرۆزبایی گه‌رمی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا گاهر به‌حركی كه‌وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌ستبه‌كار بوو.
پاشان كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكردو تیایدا وێڕای پێداچوونه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دانیشتنی ڕابردوو چه‌ند بابه‌ت و پرسی گرنگ و پێویست هاتنه باس كردن‌و گفتوگۆی پێویستیان له‌باره‌وه كرا.
له‌به‌شێكی دانیشتنه‌كه باس له پێداچوونه‌وه‌ی پرۆژه یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی كراوه‌و بایه‌تی مه‌وقوفاتیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریار وایه لێژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف پرسه‌كه تاوتوێ بكه‌ن.
له‌به‌شێ:ی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه باس له‌وه كراوه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌دواداچون‌و شرۆڤه‌ی گرێبه‌ستی ناسراو به میسارو بابه‌تی به‌ده‌ل حه‌ج بكه‌ن‌و له ئاینده فه‌توای په‌یوه‌ست به‌و بواره ده‌ربكه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كی تر هاتووه: لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاروتی ته‌ندروستی ئاگادار بكرێنه‌وه سه‌باره‌ت به خۆراك دانی(تغژیه) به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان ئه‌ندازه‌ی ڕێگه‌پێدراو.
شایه‌نی گوتنه هه‌ر جاره‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا پرس‌و پێشهاته تازه‌كان تاوتوێ ده‌كات‌و ئه‌وه‌ی پێویست بكات قسه‌و باسی له‌باره‌وه ئه‌نجام ده‌دات.