ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/7/2019 شاندێك، كه پێكهاتبوو له ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى سه‌ڵته‌نه‌ى عومان؛ سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستانيان كرد‌و له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانه‌وه به گه‌رمى پێشوازيان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانيشتنێكدا، كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ باسى له ڕه‌وشى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى كوردستان كرا‌و، پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى پێكهاته و ئايينه جياوازه‌كان و ميواندۆستى كورستانيان، ببووه جێگه‌ى باس و سه‌رنجى شاندى ميوان.
شايه‌نى باسه؛ هه‌ريه‌ك له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و دكتۆر عمر حسن مرۆ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه بوون.