ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28ی7ی2019 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و به‌سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كاروباری رێكستنی سه‌رجه‌م لقه‌كان به‌رێوه چوو.
له‌سه‌رتای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌ژداربووان روون كرده‌وه‌و گوتی: مهستمانه له درێژه‌ی چالاكی‌و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌رێز بۆ ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و پیشه‌یی كاروباره‌كان به‌رێوه بچن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌و كۆبوونه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر كاروباری رێكخستنه‌وه‌و چۆنیه‌تی ئه‌رشیفكردنی لیسته‌كان‌و ناوی ئهندامانو بهئاماركردن و ئاگادار بوون له ئالوگۆڕهكانو داواشی كرد كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و رێك‌و سه‌ركه‌وتووان به‌رێوه ببرێن.
دواتر مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و وردهكاریو شێوازی ئه‌نجامدانی كاره‌كان‌و جوان به‌رێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كان‌و ئاگادار بوون له هه‌ر كار‌و هه‌نگاوێكی تازه به‌رچاو روونی زیاتری خسته به‌رچاوی به‌ژداربووانه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئاماده‌بووان به راو سه‌رنج و پێشنیار كۆبوونهوهیهكهیان ده‌وڵه‌مه‌نتر كرد.