له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا، كه بۆ شێواندنی ناو‌و شۆره‌تی موسڵمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سویدی داواده‌كه‌ن: كه به یاسایه‌ك ڕێگری بكرێ له دروستكردنی مزگه‌وتی زیاتر له‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرته هه‌واڵێكیدا، به درێژی باسی له پشتگوێ خستنی ئاین‌و ههستو، ناهه‌مواری ژیانی موسڵمانانی ئه‌وڕوپا، به‌تایبه‌تیش سوید كردووه، كه تا ئاستی په‌ڕله‌مانتارانیشی گرتۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: 20 په‌ڕله‌مانتاری سه‌ربه دیموكراتخوازه‌كانی ولاِتی سوید، سه‌رگه‌رمی پڕۆژه بڕیارێكن به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی مزگه‌وتی زیاتر له وڵاته‌كه‌و، رێگریكردن له هاتنی موسڵمانان‌و، یاساغ كردنی جل‌و به‌رگی ئیسلامی بۆ ئافره‌تان.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه وته‌ی (ئیبكرۆس)ی سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی گواستۆته‌وه، كه ناوی (دامه‌زراوه‌ی روو به روو بوونه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی ئیسلام)هو، ناوبراو به ڕاشكاوی گوتویه‌تی: تاكی سویدی بێزار‌و ماندووه له وڵاتی خۆی، چونكه به هۆی زۆری ژماره‌ی موسڵمانانه‌وه وا ده‌زانێ له سعودیه‌یه، بۆیه ده‌ڵیم: كاتی ئه‌وه هاتووه، كه جارێكی تر سوید وه‌كو جارانی لێبێته‌وه.
|