ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 27/10/2010 له هۆڵی باره‌گای یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، له ژێر ناونیشانی (حوكمی شه‌رعی گۆڕینی نه‌ته‌وه) پرێس كۆنفڕاسێكی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ساز كرد، بۆ قسه كردن له سه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌و، راگه‌یاندنی دیدی ئیسلام له‌و باره‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی په‌یامی لێژنه‌ی فه‌توای باڵای كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی كه‌سانی ناحه‌ز‌و، گێره‌شێوێن‌و پلانه شۆڤینیه‌كانی دژ به گه‌لی كورد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به وردی تیشكی خسته سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و ته‌وه‌ره‌و راشیگه‌یاند: كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كرێ كه‌سانێكی ناحه‌ز ده‌یانه‌وێ نكۆڵی له ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن، به تایبه‌تی كوردانی شه‌به‌ك‌و ئێزیدی، كه مه‌به‌ستیان شێواندنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورده له عیراقدا.
دواتر تیشكی خسته سه‌ر دیدی ئیسلام‌و رایگه‌یاند: كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام رێگه به‌و جۆره كارانه نادات، به‌ڵكو به تاوانێكی گه‌وره‌ش هه‌ژماری ده‌كات، به پێی ده‌قه‌كان: دروست نیه مرۆڤ نكۆڵی له ناسنامه‌ی خۆی بكات یان نكۆڵی له ناسنامه‌ی بكرێت.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به فه‌توای لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان دا، كه له به‌شێكی فه‌تواكه هاتووه: مافێكی سروشتی هه‌موو مرۆڤێكه خۆی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بناسێنێت‌و، لادان له ناسنامه‌ی نه‌ته‌واه‌یتی‌و، گۆڕینی نه‌ته‌وه چ به ویستی خۆی، وه‌یا له ژێر هه‌ر فشارێك بێت، به پێشێل كردنێكی ئاشكرای ویستی خوا داده‌ندرێت‌و، هیچ كه‌سێكیش بۆی نیه فشار له سه‌ر هیچ كه‌سێكی تر بكات بۆ گۆڕینی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو گۆڕینی نه‌ته‌وه له ئیسلامدا به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌شدا، چه‌ندین پرسیار له لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئاراسته كران‌و، له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وڵام درانه‌وه.
جێی باسه ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوای رونكردنه‌وه‌یه‌كی لێژنه‌ی فه‌توا هات، كه ده‌قه‌كه‌ی له به‌شی فه‌توا هه‌یه‌و، به‌م لینكه‌ی خواره‌وه بیخوێنه‌وه:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26388 |