بە بۆنەی دەسپێکی مانگی زیلحیجەو مەوسمی فەریزەی حەج، پزیشکێک کارکردنی خۆی لە نۆرینگە و نەخۆشخانە بەو بۆنەوە دەکاتە خۆڕایی.
د. دلێر شینە پسپۆر لە نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خۆرئاوا برِیاری داوە وەک کردەوەیەکی خێرو چاکە نۆرینگەی بکاتە خۆڕایی و لە نەخۆشخانەش هیچ پارەیەک وەرناگرێت.
لەو بارەوە د. دلێر شینە بە سایتی زانایانی راگەیاند: لەبەر خاتری خواو لەبەر پیرۆزی ئەو رۆژە گەورانەو لە پێناو خزمەتی خەڵک بریارم داوە لە شەممەی داهاتوو تا جەژن بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە کار بکەم و نۆرینگەکەشم لە کۆمەڵگەی پزیشکی میهرەبانی هەر بە خۆڕایی بێت.
ئەو لە لاپەڕەی خۆیشی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ئەوەی بلاو کردۆتەوەو نوسیویەتی: لە شەمەوە تا جەژن نۆرینگەم بە خۆڕاییە و نەشتەرگەریشم هەر بە خۆڕاییە.
شایەنی باسە ئەو پزیشکە وێڕای ئەوەی ئێستا سەرقاڵی بواری تەندروستیە لەهەمان کات بروانامەی زانستی مەلایەتیشی هەیەو زانستەکانی شەرعی خوێندووە.