ئه‌مرۆ 6ی8ی2019 به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خهیلانیو جێگری سهرۆكو د. عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا دلشاد گهڵاڵیو مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مه‌لا عبدالله شێركاوه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌ڕێز د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد.
سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی‌و گه‌یاندنی پهیامو پرۆژه پێشنیاری یه‌كێتی زانایان بوو سه‌باره‌ت به خوێندنی ئیسلامی له كوردستان‌و رێكاره‌كانی خوێندنی باڵا‌و چاره‌سه‌ری كۆسپ‌و ئاریشه‌كانی په‌یوه‌ست به مامۆستایانی ئایینی پرسی ماسته‌رو دكتۆرا.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی له وه‌زیری خوێندنی باڵا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست‌و داواشی كرد پرۆژه پێشنیاری یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌هه‌ند وهربگرێتو كاری له‌سه‌ر بكات.
له‌و دانیشته سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان ئاماژه‌ی به ناوه‌رۆكی پرۆژه پێشنیاره‌كه كرد‌و گوتی: پێمان باشه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و خاڵانه‌و له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كان پێداچوونه‌وه به هه‌ندێ یاسا‌و رێنمایی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی ئایینی له‌كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پرسی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی به‌و شێوازه‌ی هه‌یه گرفتی زۆری دروست كردووه له‌به‌رده‌م زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی له خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا، پێویسته چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك بكهنو ره‌چاوی پشپۆڕی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له بواری شه‌ریعه له خوێندنی باڵا وه‌رده‌گیرێن په‌ك نه‌خرێن له خوێندن به بیانووی نه‌بوونی بڕوانامه‌ی توانستی زمان.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: مه‌سه‌له‌ی پێدانی نازناوی زانستی‌و ئه‌وانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه مۆڵه‌تی خوێندنیان نیه، له‌گه‌ڵ هاوتاكردنی ئیمتیازاتهكانو له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا‌و پرسی یهكساندنكردنی بڕوانامه‌ی زانستی (تعدیل شهاده)و بایه‌خدان به كولێژه‌كانی زانسته ئیسلامیه‌كان به‌لای یه‌كێتی زانایانه‌وه گرنگه خه‌می لێ بخورێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا وێڕای به‌خێرهێنان سوپاسی ههڵوێستو پرۆژه پێشنیاری یه‌كێتی زانایانی كرد‌و گوتی: بۆچوونی ئێوه به‌لای منه‌وه گرنگه‌و دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌رچیه‌ك بكرێ له‌و باره‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتیشی: دوای گه‌نگه‌شه‌ی پێشنیاره‌كانتان له‌ده‌رفه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین‌و چی پێویست بێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، چونكه ئێوه وه‌كو یه‌كێتی زانایان رۆڵی گه‌وره‌تان هه‌بووه له هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕهویو پاراستنی ئه‌زمونی كیانه‌كه‌مان، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌م بۆچوونی ئێوه له‌به‌ر چاوو ده‌گرم.