گۆران نوری
رێكه‌وتی 26/10/2010 له‌وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كانی ناوه‌ند ـ هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد، تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵدانی زیاتری خوێندن‌و، خۆ پێگهیاندنو، خۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر شێوازی وانه وتنه‌وه‌و گوتاردان، چونكه هه‌تا زیاتر فێربین‌و، زانست وهربگرینو، خۆمان ئاماده‌بكه‌ین، هێشتا وه‌ك ئه‌وه وایه هیچ فێر نه‌بووبین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه گرنگه، كه له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه‌و پاش ده‌رچوونتان له‌م په‌یمانگایه ده‌بنه مامۆستا له شوێنێكدا به گرنگه‌وه سه‌یری بكهنو، بره‌وی پێبده‌ن، چونكه هه‌وڵدان و چاكسازی له فێركردن و تێگه‌یشتن و گوتاری ئایینی پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه له ئه‌دای كاری مامۆستاییدا، بۆیه ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه زیاتر ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر چاكسازی‌و، كارئاسانی له‌سیسته‌می خوێندنی وهزارهتهكهمانو گوتاری ئایینی.
|